سهركردهيهكى پێشووى يهكێتى: وازم لە یەكێتی هێناوە و لە ماڵەوە دانیشتووم
سەركردەیەكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وازهێنانی خۆی لە حزبەكە رادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات كە ئاگاداری كاندیدانی حزبەكەی نییە و بۆ خۆی لە ماڵەوە دانیشتووە.
عوسمان بانیمارانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگەیاند: ”هیچ ئاگاداری كاندیدهكانی یهكێتی نیم له سنووری ههولێر، دهبێت ئهوانه قسه بكهن كه ئاگاداربوون“.
ئهو ئهندامهى پێشووى يهكێتيى نیگەرانیی خۆشی لەوە دەربڕی كە پرسیان پێ ناكرێت و گوتی: ”پرس به ئێمه ناكهن، ئێمه تهواوبووین و لە كار نهماوین، پرسمان پێ ناكرێت”.
عوسمان بانیمارانی بۆ باسنیوز گوتوويهتى: ”ئاگاداری هیچ نیم و له ماڵهوه دانیشتووم و وازم هێناوه”. جەختیشی كردەوە: “نامهوێت ئاگام له هیچ شتێك بێت، خۆیان چیان كردووه با بیكهن“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆی هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان لە لایەك و كاندیدكردنی هەندێك كەس لەسەر لیستی یەكێتی لە لایەكی دیكەوە، ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە زەقبوونەتەوە.