عەین ئەسەد ھێرشی كرایە سەرو ئەمریكاش نیگەرانە

 بنکەی “عەین ئەسەد” کە شوێنی هێزەکانی ئەمریکالە شاری “ئەنبار”ی ڕۆژئاوای عێراقە، لە سەرەتای ڕۆژی شەممەوە لەلایەن فرۆكه‌ى بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر.

پەیامنێری ئەلعەرەبیە و ئەلحەدەث یش رایانگەیاند، کە ئاسمانی سەر بنکە سەربازییەکە لە پێشبینی هێرشی هاوشێوەدا داخراوە،

هەروەها ئەوەشیان گوت، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بە ناوچەکەدا لە گەڕان بەدوای ئەو بۆمبهاوێژەی سەر بنکە سەربازییەکە.

گوتەبێژی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، کە فڕۆکەی بێفڕۆكەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، کە میوانداری هێزەکانی ئەمریکا و هێزە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژئاوای عێراق دەکات.

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button