ماكینزی: ئاگاداری ئێران بن

گەرچی هەوڵی گشتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهیێت ، بەڵام بەرنامە مووشەکییەکەی دوو هێندە نیگەرانی ئەمەریکاییەکان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لێ دروست دەبێت .

فەرماندەی ناوەندی یوئێس ئەی فرانک ماکێنزی لە لێدوان بۆ کۆنگرێس و ڕۆژنامەگەری ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی نیگەرانی كردووە ئەوەیە کە ئەمریکا و هێزەکان باڵادەستیەکی تەواویان بەسەر ئاسماندا نییە و ئێرانییەکان “لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان بە هێزی مووشەکی بالستیک داوە .

ھاوكات گوتی: ” ئێران ئەو سیستمانە داگیر دەکات و وەبەرهێنانی زۆری تێدا کردووە، هەروەها ڕێکخراوەکانی وەک داعش و قاعیدە سودی لێدەبینن.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button