سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی تلفریکی چیای زاوا لە دهۆک دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پڕۆژەی ته‌له‌فریکی چیای زاوا لە دهۆک دەکاتەوە.

كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/9، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکزومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ته‌له‌فریکی چیای زاوا لە شاری دهۆک دەکاتەوە.

چیای زاوا، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی شاری دهۆكه‌، ده‌كه‌وێته‌ به‌رزاییه‌كانی ئه‌و شاره‌ و شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشه‌، كه‌ هه‌موو شاری دهۆكی لێوه‌دیاره‌، به‌تایبه‌تی به‌شه‌وان، هاووڵاتیان بۆ گه‌شت و سه‌یران رووی تێده‌كه‌ن.

Back to top button