له‌به‌رامبه‌ر پێدانى زانيارى له‌سه‌ر قاسم سولەیمانی،دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر 50 ملیۆن دۆلاریان له‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌رگرتووه‌

دژه‌ تیرۆری و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری و كوشتنی قاسم سولەیمانی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا ته‌رخانی كردبوو بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ زانیاری له‌باره‌ی قاسم سولێمانی بدات به‌ ئه‌مریكا.
ئيداره‌ى پێشووى ئه‌مريكا بڕى 50 مليۆن دۆلارى بۆ ئه‌وه‌ كه‌سه‌ دانابوو كه‌ شوێنى قاسم سولەیمانی بۆيان ئاشكرا بكات و زانياريان پێ بدات به‌مه‌ش دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی و گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر 50 ملیۆن دۆلاریان له‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌رگرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری له‌سه‌ر قاسم سولێمانی .
قاسم سولەیمانی لە 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020، لە رێگای مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ “ئەبو مەهدی موهەندیس”، کوژران. سوپای ئەمەریکا و کابینەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، وەک سەرکەوتنێکی ئەمنی هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.
دوێنێ میدیایەكی ئەمریكی له‌ راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ دژە تیرۆری یەكێتی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بەشدار بووە
Back to top button