زەریف شەرمەزار دەكرێت

دوای ئەوەی ڕەشەبای مشتومڕی توند بەهۆی دزەكردنی وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران دروست بوو ، ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی داخراوی سازدا بۆ تاوتوێکردنی دزەدەنگییەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و هەروەها وتووێژەکانی ڤیەننا لەسەر ڕێکەوتنە ناوه‌کیەکە .

لە دانیشتنەکەدا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە ناڕاستەوخۆ زەریفی تۆمەتبار کرد بە پشت بەستن بە ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تۆمەتەکانی هەژموونکردنی سەربازی لەلایەن سوپاوە، بە تایبەت فەرماندەی هێزی قودس قاسم سولەیمانی، لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە .”

مۆجتەبا زولنوری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان دزەکردنەکە بەرووداوێکی تاڵ وەسف دەکات و دەڵێت : ئەو تۆمارە دزەکراوە وای لەڕوسیاو چین کردووە وازمان لێبهێنن لەگفتوگۆی ڤیەننا .

گوتیشی:”ئەم وتانەی وەزیرى ده‌ره‌وه‌ محەمەد جەواد زەریف، ڕق وکینەی بەرامبەر قاسم سلێمانی نیشاندا.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button