ئه‌و گروپه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه دژه تیرۆر مافیایه و له‌پێناوی پاره هه‌مووشت ده‌كات و ده‌رچووه له یاسا
چاودێرانى سياسيى رايده‌گه‌ينن : ئه‌و گروپه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه دژه تیرۆر مافیایه و له‌پێناوی پاره هه‌مووشت ده‌كات و ده‌رچووه له یاسا ێویستە ئەم جاش و بە کرێ گیراوانە لە سەر هەرێمی کوردستان حساب نەکرێن.
چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی تێوه‌گڵانی لاهور جه‌نگی و ده‌زگاكه‌ی له دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سولێمانی، داوا ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ری خۆی له‌و گروپه به‌ناو ده‌زگای ئه‌منی رابگه‌ێنێت، چونكه هاووڵاتیان و خه‌ڵكی كوردستان نابێت باجی چاوچنۆكی و سهرهرۆیهكانی ئه‌و گروپه خائینه بده‌ن.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه، ئەمانە دەستیان کەشف بوو، وە پێویستە ئەم جاش و بە کرێ گیراوانە لە سەر هەرێمی کوردستان حساب نەکرێن وە داوا دەکەین هەرێمی کوردستان بە گشتی تاوانبار نەکرێت لە بەر تێوەگلانی لاهور و براکانی و دەزگای گوماناوی خویان.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی تێوه‌گڵانی (لاهور و گروپه‌كه‌ی له دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سولێمانی) له ماڵپه‌ری جیهانی یاهۆ) له ئێستادا دژه‌تیرۆری فه‌رمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و گروپه سه‌ر به‌دژه تیرۆر نینه و له یاسا ده‌رچوونه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات،” كه ئه‌و گروپه هیچ په‌یوه‌ندی به ده‌زگای فه‌رمی و ته‌ناهی نیه، به‌ڵكو ئه‌وانه گروپێكی مافیا و بازرگانن، كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ كاری قاچاخچیه‌تی و كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان و نه‌یارانی سیاسی لاهور و براكان، تاوانباره به كوشتنی خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووس ( ئامانج بابان و لانه محه‌مه‌د و گۆرپه پێنج مانگیه‌كه‌ی) وه هه‌روه‌ها تاوانباره به كوشتنی پاسه‌وانی تایبه‌تی تاڵه‌بانی و وه‌هه‌روه‌ها تاوانباره به پاسه‌وانی ته‌نكه‌ری نه‌وتی قاچاخ و تاوانباره به سه‌ركووتكردنی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و سلێمانی هه‌روه‌ها تاوانباره به شكاندن و تاڵانكردنی بانكی حه‌ویجه و له‌وێشه‌وه بۆ كه‌لار پاره‌كه گواستراوه‌ته‌وه.”