چیڕۆكی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌ میدیاكانی ئه‌مریكاوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ به‌ هاوكاری گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ یه‌كێتی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌

 

 

 

سێ تیمی تایبه‌ت له‌ چالاکانی هێزه‌کانی ده‌لتا هه‌ستان به‌دانانی هێزه‌کانیان له‌ ناوچه‌ شاراوه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد له‌ کانونی دووه‌می ڕابردوو ئامانجه‌که‌یان قاسم سلێمانی بوو به‌هێزترین سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی له‌ ئێران که‌ به‌شێوه‌ی کرێکاری چاککه‌ره‌وه‌ ده‌شاردرایه‌وه‌.

شەوێکی سارد و شێواو بوو و بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەکە لە ماوەیەکی کەمدا داخرا بوو بۆ مەشقی سەربازی به‌و جۆره‌ بە حکومەتی عێراق وترا هەر سێ تیمی نیشانەشکێن خۆیان لە ٦۰۰ بۆ ۹۰۰ یارد دوور لە “ناوچەی کوشتن” داگرت،  کە لە کاتی چوونە دەرەوە لە فڕۆکەخانەکە خۆیان بۆ سێمانی حه‌شاردابوو.

یەکێک لە قەناس بەدەستەکان مەودایەکی ڕوون و دیاری له‌و جێگایه‌ی که‌ دیاری کرابوو بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی هەبوو لەگەڵ کامێرایەکی پێوەلکێندراو کە بە ڕاستەوخۆ گەڕایەوە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کە فەرماندەی گشتی هێزی زەمینی دەلتا چاودێری ده‌کرد

 

نیشانەدانانی مەودا درێژ، ململانێ لەگەڵ چەندین فاکتەری ژینگەیی دەکات، لەوانە با، بەڵام تیمەکانی دەلتا پشتیان بە کاری پێشبینی نەبەست ئەندامێکی گروپی دژە تیرۆر (CTG) کە یەکەیەکی چه‌كداری کوردیه‌ پەیوەندی قوڵی هەیە بە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا، یارمەتی ده‌ریان بو که‌ زانیاری گرنگ  و وردیان پێ بدات له‌سه‌ر خێرایی و ئاراسته‌ی با که‌ ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بوو.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نێو چه‌كداره‌ كورده‌كان سودیان لێوه‌ر گیرابوو له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ ئه‌ركی هاوكاری گه‌شتیاران و میوانانیا پێ سپێردرابوو، ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌نانه‌ت هاكاری سولیه‌مانی و تیمه‌كه‌یان كردووه‌و جانتاو كه‌ل و په‌له‌كانیان بۆ هه‌ڵگرتوون، ئامانج له‌و كاره‌ش بۆ ناسینه‌وه‌ی سوله‌یمانی بووه‌ تا پشت ڕاستی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ سوله‌یمانیه‌.

 

Back to top button