رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت راست بێت ئێران ره‌نگه‌ كاردانه‌وه‌كانی پێش ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی پیشان به‌ یه‌كێتی بدات

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی یاهوو ورده‌كاری كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌به‌ هاوكاری گرووپێكی چه‌كداری یه‌كێتی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان وئێران كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی خه‌به‌ر گوزاری فارسی له‌ بابه‌تێكیدا كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌كه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی یاهۆ پشت ڕاست بكرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ده‌ستی له‌ تیرۆركردنی سوله‌یمانی هه‌بووه‌، ئه‌و كات ئێران نابێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی له‌ رابردوودا قاسم سوله‌یمانی وه‌ك دۆستی نزیكی یه‌كێتی و جه‌لال تاله‌بانی ده‌ناسرا، ئه‌گه‌ر راست بێت كه‌ یه‌كێتی ده‌ستی هه‌یه‌ به‌راستی كاره‌ساته‌ به‌ڵام چۆن كاره‌سات بۆ سه‌ر خۆیان.

له‌ درێژه‌ی بایه‌ته‌كه‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌نووسێت له‌ ئێستادا ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ لێكۆلینه‌وه‌ی ورد، ره‌نگه‌ كاردانه‌وه‌كانیش به‌ر له‌ ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینن

 

Back to top button