خۆپیشاندان لە دژی ئێران لە كەربەلا بەڕێوەچوو
سەدان عێراقی پرسەیان بۆ تەرمی چالاکوان ئیهاب ئەلکێشی گێڕا کە لە لەلایەن چەند چەکدارێک لە کەربەلا بە گوللە کوژرا .
لە خۆپیشاندانەكە دروشم دژی ئێران و میلیشیاکانی لە عێراق وترانەوە وەك “ئێران بۆ دەرەوە” ” کەربەلا بە ئازادی دەمێنێتەوە”
ھاوكات ئاژانسی هەواڵی (AFP) ڕایگەیاند لە شاری ناسریە و دیوانەی باشوری ئەو وڵاتەش خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ئەو کوشتنە ئەنجام درا