چاودێرێكی سیاسی: كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێڕەوی ئیسلامی هەڵگەڕاوەتەوە

خواكوڕك
“سۆران سێوەكانی ” چاودێری سیاسی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك ، دوای فەتواكەی “مەلاحەسیب ” سزادانی لەلایەن كۆمەڵی ئیسلامیەوە ، سێوەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بە دووڕوو وەسف دەكات و دەڵێت ” ئەو حزبە نەدەتوانێت شەریعەتی ئیسلامی جێبەجێ بكات و نەدەشتوانێت عەلمانی بێت “.
شایەنی ئاماژە پێدانە ماوەیەك لەمەوبەر “مەلاحەسیب ” پێشنوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی (مەلا ڕەسوڵ ) لە سلێمانی ، زەردەشتیەكانی بە هەڵگەڕاوە لە ئیسلام وەسف كردوو گوتیشی : حوكمی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام ، تەنها كوشتنە .
دەقی ووتەكانی سۆران سێوەكانی
“مەلا حەسیب لەبەر ئەوەی حوكمی ئیسلام بەیان دەكات ، سەبارەت بە كوشتنی زەردەشتیەكان ، كەچی كۆمەڵی ئیسلامی سزای دەدەن ، ئەمە ئەو پارادۆكسەیە كە ئیسلامی سیاسی تێیدا دەژین ، نەئەتوانن بە ئاشكرا فكری خۆیان بەیان بكەن ، نەئەتوانن واز لەو فكرە بهێنن ، ئاخر كاتێك تۆ ئیمانت بە حەدیس و قسەی زانایانە ، ئیتر دەبێت پشتیوانی لە مەلا حەسیب بكەیت ، چونكە ئەو قسەی حەدیس و زانایانی كردووە ، نەك قسەی خۆی ، ئەگەر دەتەوێت خەڵك غافڵگیر بكەیت ، ئەوەیان قسەیەكی ترە ، ئەگەر باوەڕیشت عەلمانی یە ، ئیعلانی بكە “.

Back to top button