یەكەم رۆژی جەژنی ڕهمهزان لە هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت
لیژنەی بینینى مانگ رایدەگەیەنێت؛ تائێستا دیار نیە چوارشەممە جەژنە یان تەواوکەری مانگی رەمەزانە.
لیژنەی بینینى مانگ سەربە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە لیژنەی باڵای بینینى مانگ، بە هەماهەنگی لیژنەی بینینى مانگ لە پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.
گوتوشیەتى: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، دیاریکردنەکەش بە پێی بەڵگەی شەرعی دەبێت، هەر سبەینێ ئێوارەش ئاشکرای دەکەین رۆژی چوارشەمە جەژنە یاخود رۆژی پێنج شەمە.