به‌گوژمەی زياتر له‌ ١٢ملیار دینار ٥٧ پڕۆژەی نوێ لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەکرێت

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان لە قایمقامیەتی قەزای زاخۆ گوتی، بە گوژمەی نزیکەی  ١٢ملیار و٥٠٠ملیۆن دینار ٥٧ پڕۆژەی نوێ لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.

ھێژا محەمەد، رايگه‌ياند: “سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی ملیارێک دینار بۆ زاخۆ دا و ئێمەش پڕۆژەکانی خۆمان و کەشفیشمان داوەتە پارێزگا و بەم دوایانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ١١ملیار و ٣٥٧ملیۆن دیناریش لە بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان بۆ زاخۆ تەرخان کراوە، ئەویش پڕۆژەی بۆ ئامادە کراوە و لە ڕێگەی پارێزگاوە ڕەوانەی وەزارەتی پلاندانان کراوە، هەرکە وەڵام بگەڕێتەوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت.”

ھێژا محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راشيگه‌ياندووه‌: “ئەوەی ملیارەکە حەوت پڕۆژەی پێ جێبەجێ دەکرێت و ئەوەی بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاش ٥٠ پڕۆژەی پێ جێبەجێ دەکەین.”

محەمەد باسی لەوەش کرد: “پڕۆژەکان جۆراوجۆرن؛ وەکوو ڕێگای ناوخۆ و دەرەوە و ئاو و دروستکردنی قوتابخانە و کڕینی کەلوپەل بۆ قوتابخانە. بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەزامەندی لەسەر لیستی پڕۆژەکان بدرێت و ئامادەکاریمان کردووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.”

Back to top button