بارزانی و هۆڵاند لە كۆشكی ئیلیزێ كۆبوونەوە
خواكوڕك
دوای گەشتەكەی بۆ ئەوروپا بە مەبەستی بەشداری كردنی لە 53 یەمین كۆنفرانی ئاشتی جیهان لە میونشن, وەك چاوەڕوان دەكرا سەردانی فەڕەنسا بكات مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسا و لەلایەن فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازی لێكرا.
مەسعوود بارزانی دوای گەیشتن بە كۆشكی ئەلیزێ بۆ ماوەی نیوكاتژمێر لەگەڵ فرانسۆ ئۆڵاند سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە دوای كۆتا هاتنی كۆبوونەوەكەیان لە پرێنس كۆنفراسێك باس لە كۆبوونەوەكە كرا, سەرۆك هۆڵاند بۆ میداكان گوتی:” زۆر خۆشحال بووم كە جارێكی تر چاوم بەسەرۆك بارزانی كەوت بۆ قسە كردن لەسەر دۆخی نوچەكەو پێشوەچوونەكانی هەوڵی لە ناو بردنی داعش, كە ماوەیەك لەمەوبەر سەردانی پیشمەرگەم كرد لە بەرەكانی جەنگ” هەروەها پشتگیری بەردەوامی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی راگەیاند.
لای خۆشیەوە سەرۆك بارزانی گوتی:” زۆر خۆشحال بووم كە چاومان بە سەرۆك هۆڵاند كەوت, بۆچوونەكانمان لە كۆبوونەوەكە زۆر لەیەك نزیك بوو كە لە بارەی دوایین پێشهاتی شەڕی داعش و پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ و هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێ كران, هەروەها هاتومەتە ئێرە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە سوپاسی سەرۆك هۆڵاندو وڵاتی فەڕەنسا بكەم”
شایەنی باسە, لە سەر ماڵپەری كۆشكی ئێلیزێ كاتێك باس لە كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و فرانسوا ئۆلاند كرابوو كە بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناسێندراوە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ناوی هەرێمی كوردستان باسی عێراق نەكراوە كە ئەمەش دەكرێت وەك بەرەو پێشچوونێكی گەورە و هەنگاوێكی دیپلۆماتیانەی گەورە تەماشا بكرێت.