ئێران لە عێراق توڕەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراقی لە تاران بانگ کرد و نامەی ناڕەزایی لە دژی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا پێدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوە داوای کردووە، کە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئەرکە دیپلۆماسییە کانی ئێران لە ژێر سایەی پەیماننامەی ڤییەنا لە ساڵی 1963 دا، لە پای “هێرشی یاخیبووان بۆ سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە کەربەلا” بپارێزێت.”

باڵیۆزی عێراق یش دووپاتیکردەوە حکومەتی عێراق وەک حکومەتی میواندار پابەندبووە بەدابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی ئەرکەکان .

بە دەیان خۆپیشاندەر بە خۆپیشاندان شەوی شەممە لەبەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە پارێزگای کەربەلا، تایەی ناڕەزاییان بەرامبەر بە کوشتنی چالاکوان ئیهاب ئەلوەسنی سوتاند.

س: ئەلعەرەبیە RT

Back to top button