له‌ خواكوڕكه‌وه‌ بزانه‌ ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی ڕۆڵی دژەتیرۆری یەكێتییان لە كوشتنی سولەیمانیدا ئاشكرا كرد كێ بوون؟

دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئه‌مریكی له‌ رێگای‌ راپۆرتێكی بنكۆلكاریدا كه له‌ ماڵپه‌ڕی یاهۆنیوزی ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه‌ رۆلی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئەبومەهدی موهەندیسدا ئاشكرا كرد، به‌ پێی به‌دوا داچوونه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانمان یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ خه‌لاتێكی جیهانی له‌بواری رۆژنامه‌نووسی و ئه‌وه‌ی تریش یه‌كێكه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ ناوداره‌كانی هه‌واڵ و راپۆرتی بنكۆلكاری.

 

ده‌زگای میدیای ( خواكوڕك) ژیاننامه‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات كه‌ رۆڵی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیان ئاشكرا كرد ،  یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ به‌ ناوی جاك مۆرفی یه‌، جاك مۆرفی ڕۆژنامەنووسی بنكۆڵكار و ڕۆژنامه‌نووسێكی دیاری ئەمریكایە و دانیشتووی شاری نیویۆركە، هەروەها سەربازی پێشووی ئەمریكایە و ئەندامی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا بووە.

هه‌روه‌ها مۆرفی خاوەنی ڕۆمانێكە بە ناوی “Murphy’s Law” و ژمارەیەك كتێبی تریشی لە بواری كاری ڕۆژنامەنووسی و جەنگ دەركردووە، لەوانەش “Gray Matter Splatter” و ” Direct Action (A Deckard Novel Book 3)”، سەرباری چەندین چاوپێكەوتنی تەلەڤزیۆنی لەسەر پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویاندا كەناڵی “فۆكس نیوز”ی ئەمریكی.

هاوكات رۆژنامه‌نووسی دووه‌م به‌ ناوی زاك دۆرفمانه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له ڕۆژنامەنووسه‌ ناسراوه‌كانی ئەمریكاو لە هەمان كاتدا كاری زانكۆییش دەكات وەك توێژەر.

دۆرفمان وتارنووسە لە گۆڤاری “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”، “لۆس ئەنجلس تایمز”، “زە نەیشن”، “پۆلیتیكۆ” و ماڵپەڕی “یاهوونیوز”، چەندین وتار و لێكۆڵینەوەشی لە ڕۆژنامە و میدیاكانی تری ئەمریكا بڵاو كردووەتەوە.

بۆ زانين زاك دۆرفمان دانیشتووی شاری سان فرانسیسكۆیە و سەرنووسەرە لە ئینیستیتیوتی ئەسپێن، راوێژكاری پێشووی ئەنجوومەنی كارنیگییە، ساڵی 2018ش خەڵاتی گێراڵد ئاڕ.فۆردی لە بواری كاری ڕۆژنامەنووسی نایابدا بەدەست هێناوە.

Back to top button