ئیدارەی یەکێتی لە سلێمانی چەند قوتابخانەیەک دەفرۆشێت

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌زاران دۆنم زه‌وی شاره‌وانی له‌ سنوری سلێمانی داگرت و فرۆشتیه‌وه‌، له‌ ئێستادا ده‌ستی كردووه‌ به‌ فرۆشتنی چه‌ند مولكێكی دیكه‌ی حكومه‌ت و ئێستاش بڕیاری فرۆشتنی حه‌وت قوتابخانه‌ی حكومی داوه‌‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە بابەتەکە ئاگادارکرابێتەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌ستی خستووه‌، حه‌وت قوتابخانه‌ دیاری كراون بۆ فرۆشتن، كه‌ ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و قوتابخانانه‌ ئایكۆنی سلێمانین وبه‌شێكن له‌ مێژووی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ بابه‌ته‌كه‌ی زانی له‌ 3ی مانگ به‌دوا داچوونی كرد ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ ئیداره‌ی یه‌كێتی بڕیاری فرۆشتنی داوه‌ به‌ بێ ئاگاداری په‌روه‌رده‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یان كه‌ فرۆشتنی قوتابخانه‌ له‌لایه‌ن حزب پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌، چونكه‌ به‌ پێێ یاسای دیاری كراو جۆرە فرۆشتنانە بە رەزامەندی و هەماهەنگی پەروەردە بێت.

هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه‌ ، ئەو قوتابخانانەی بۆ فرۆشتن دیاریکراون بریتین لە، ئامادەیی سەڵاحەدینی ئەیوبی، دواناوەندی و قوتابخانەی گۆیژە، قوتابخانەی شێخ مەحمود، ئامادەیی بازرگانی ئێواران، ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر.

لە پارێزگای سلێمانیدا دەیان بینای قوتابخانە دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر بەشێکیان وەک موڵکی حزب مامەڵەی لەگەڵ کراوە، لەوانە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی.

Back to top button