نەتەوە یەكگرتوەكان: تاوانەی داعش دژ بە ئێزیدییەکان جینۆسایدە

کەریم خان، سەرۆکی تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان كە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی گروپی تیرۆریستی داعش دەکات، بەڵگەی ئەوەی دۆزیوەتەوە کە کردەوەکانی ئەو گروپە دژی ئێزدییەکان لە عێراق جینۆسایدە

لە بەیاننامەیەکی کورتی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:”بەڵگەی ئاشکرا و قەناعەتپێکەرمان دۆزیوەتەوە کە تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان بە ئاشکرا جینۆسایدن”

لە مانگی ئەیلولی 2017 دا، بە بڕیاری ژمارە 2379، تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زیادکردنی بەرپرسیارێتی بۆ ئەو تاوانانەی کە داعش ئەنجامیان داوە، دروست كرا

Back to top button