وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، واژووی لەسەر بودجەی ساڵی 2021ـی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، واژووی لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان كرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەی 28ی 4ی 2021، ئەنجوومەنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، بڕیاری دا لیژنەیەک پێک بهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیازەکانی ئەنجوومەن لە ناو پڕۆژە یاسای بودجهی 2021 جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجوومەنی وەزیران، ودواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.