بارزانی دوای فەرەنسا سەردانی توركیا دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆشكی ئیلیزێ‌ لە لایەن سەرۆكی فەرەنسا فرانسۆ هۆڵاند پێشوازی لە سەرۆك بارزانی كرا میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كە دوای فەرەنسا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی توركیا دەكات و چاوی بەسەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دەكەوێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی توركیا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی ئەنقەرە دەكات و چاوی بە هەریەك لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا و بنیالی یەڵدرم، سەرۆك وەزیران، دەكەوێت, بەڵام تا ئێستا هیچ هەوالێك لە لایەن دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی سەردانی بارزانی بۆ توركیا ڕانەگەیێنراوە.

شایەنی باسە, سەردانەكەی بارزانی، دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ لەلایەن فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا، لە كۆشكی ئیلیزی پێشوازی لێكرا و دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە دۆخی ناوچەكە و شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگە كرد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا سەرۆكی فەرەنسا، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان، دووپات كردەوە..

Back to top button