بانگەوازێكی بەپەلە لە بانكی خوێنی هەولێرەوە

بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: زۆر بەپەلە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیان.

بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی دابەزینی بالانسی خوێن بە تایبەت جۆری (Opos), Oزائید داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست هەڵگری جۆری خوێنی ناوبراو دەكات زۆر بەپەلە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیان.

راشیده‌گه‌یه‌نن: داوا لە كۆمەڵەكانی خوێن بەخشین و سایت و پەیجەكانی سۆشیال میدیا دەكات هاوكار و هەماهەنگ بن و كەسی رۆژووگر دەتوانی لە دوای بەربانگ تا كاژێر 12:00 شەو سەردانمان بكات و لە كاتی سەردانی بانكی خوێن، تكایە پابەندی رێكارەكانی خۆ پارێزی كۆڕۆنابن لە بەستنی دەمامك.

ده‌قی بانگه‌وازی بانكی خوێنی هه‌ولێر بۆ هاووڵاتییان:

بانگەوازێکی بەپەلە لە بانکی خوێنەوە…

بە هۆی دابەزینی بالانسی خوێن بە تایبەت جۆری (Opos), Oزائید

داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست هەڵگری جۆری خوێنی ناوبراو دەکات زۆر بەپەلە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیان

داوا لە کۆمەڵەکانی خوێن بەخشین و سایت و پەیجەکانی سۆشیال میدیا دەکات هاوکار و هەماهەنگ بن

تێبینی//

1.کەسی رۆژووگر دەتوانی لە دوای بەربانگ تا کاژێر 12:00 شەو سەردانمان بکات

2. لە کاتی سەردانی بانکی خوێن، تکایە پابەندی رێکارەکانی خۆ پارێزی کۆڕۆنابن لە بەستنی دەمامک.

سێ شەممە 2021/5/11

Back to top button