غازى زه‌نگه‌نه :هەر پێنج سزادراوەکەی بادینان بە دەمی خۆیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و واژۆیان کردووە.
پارێزه‌رێكى راوێژكار كه له نزيكه‌وه ئاگادارى دۆسيه‌ى حوكمدراوانى بادينانه وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه له‌باره‌ى حوكمدراوانى بادينان بڵاوده‌كرێته‌وه ده‌داته‌وه و ده‌لێ :یەکێک لە سزادراوەکان لە دادگە گوتی، “من ویژدانی خۆم ئاسوودە دەکەم و دان بە تاوانەکەمدا دەنێم، ده‌شلێ : هەر پێنج سزادراوەکەی بادینان بە دەمی خۆیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و واژۆیان کردووە.”
غازى زه‌نگه‌نه، پارێزه‌رى راوێژكار رايگه‌ياند:” له رۆژانى ڕابردوو هه‌ڵايه‌كى گه‌وره دروست كراوه به‌ناڕه‌وا كه گوايه ئه‌م حوكمدراوانه سزادراون ته‌نيا له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌واڵده‌رى نه‌هێنى( مخبر سرى) و ئالۆگۆرى كردنى نامه‌ى ماسێنجه‌ر هه‌ندێ زانيارى هه‌يه ده‌يخه‌مه‌روو بۆ ئه‌وانه‌ى به‌بێ هيچ زانيارييه‌ك ده‌لێن له قۆناخى لێكۆلينه‌وه پارێزه‌ريان نه‌بووه بۆ زانيارى هه‌موولايه‌ك نه‌ك هه‌ر پارێزه‌ر به‌لكو دوو جۆر پارێزه‌ر هه‌يه يه‌كيان له‌لايه‌ن پارێزه‌ر خۆى داواده‌كرێت يان به‌پێ ى ياسا تۆمه‌تبار ئه‌گه‌ر پارێزه‌رى نه‌بێت دادگا بۆى داده‌نێ هه‌ر پێنج سزادراوه‌كه له‌قۆناغى لێكۆلينه‌وه پارێزه‌رى ڕه‌سه‌نى خۆيان هه‌بووه و به‌ئاماده‌بوونى پارێزه‌ره‌كانيان دانيان ناوه به تاوانه‌كه‌يان به دانپێدانانێكى راست.
غازى زه‌نگه‌نه ده‌شلێت: دانپێدانانى سزادراوه‌كان له نێو په‌ڕاوى دۆسيه‌كانى سزادراوه‌كان هه‌يه بۆ ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌يان له‌باره‌وه هه‌يه له‌دادگاى تاوانه‌كانه ده‌توانن بيبينن، داواكارى گشتى و تۆمه‌تباره‌كه و پارێزه‌ره‌كه‌ش واژوويان له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كانيان كردووه له قۆناغى لێكۆلينه‌وه.
وه‌ك ئه‌و پارێزه‌ره راوێژكاره بۆ رووداو گوتيشى :” يه‌كێك له سزادراوه‌كان لە دادگە گوتی، “من ویژدانی خۆم ئاسوودە دەکەم و دان بە تاوانەکەمدا دەنێم، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى له‌دانيشتنه‌كه ئاماده‌بوون بۆ باسى ئه‌وه ناكه‌ن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌لێن دادگا په‌له‌ى كردووه له برياره‌كه بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكارى سزادراوان و خودى پارێزه‌ره‌كانيان زوو بڕياره‌كه له دادگا دراوه كه خۆيان داوايان كرد .”
له‌كۆتايشدا زه‌نگه‌نه ده‌لێ : ” هه‌ر پێنج دادوه‌ره‌كه له‌سه‌ر كه‌يسى حوكمدراوانى بادينان واژوويان كردووه هه‌ركه‌سێك گومانى هه‌يه ده‌توانێ بچێته‌وه سه‌ر دۆسيه‌كه تا ڕاستيه‌كه‌ى ببينێ چونكه هه‌ر پێنج دادوه‌ره‌كه ئينتيماى حيزبيان نيه.