مژده‌ مه‌حموود: یەکێتی دەیەوێ ئەوەی یادگاری و سیمبوڵی سلێمانییه‌ نەیهێڵێت

په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكراى ده‌كات كه‌ “یەکێتی بەشێکی دادگای کۆنی سلێمانیشی فرۆشت و ده‌شلێ : یەکێتی دەیەوێ ئەوەی یادگاری و سیمبوڵی سلێمانییه‌ نەیهێڵێت”

مژده‌ مه‌حموود، په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/5/2021،نووسيوويه‌تى،  یەکێتی بەشێکی دادگای کۆنی سلێمانیشی فرۆشت.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌شلێت”یەکێتی نیشتمانی كوردستان، دەیەوێ ئەوەی یادگاری و سیمبوڵی ئەو شارەیە نەیهێڵێ”.

Back to top button