سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان : دۆخی خۆپێشاندەران لە عێراق مایەی نیگەرانیمانە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، “دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا له‌په‌ره‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى تويته‌ر نووسيوويه‌تى: “خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە”.
له تويته‌كه‌يدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە “بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.
له كۆتايشدا نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
نتابع وبقلق بالغ استمرار التهديدات على المتظاهرين العراقيين وتكرار استهدافهم والاعتداء عليهم. ندين هذه الأعمال بشدة والتي تزيد من وتيرة الأضطرابات والتعقيدات في البلد. لابد من وضع حد لها وتقديم الجناة الى القضاء.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 11, 2021