سعودییەكان لە بەغدادن

پەیامنێری ڕوسیا تودەی لە عێراق ڕۆژی سێشەممە گوتی ، خالیدى كورى سەلمان كورى عەبدولعەزیز جێگری وەزیری بەرگری سعودیە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە بەغدا کۆبووە .

پەیامنێری ئاڕ تی، گوتیشی:”بن سەلمان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاوکاری ئەمنی وسەربازی تاوتوێ کرد، “

هەروەها باسی ئەو کۆبوونەوەیەی سعودیە و ئێرانی کرد کە لەم دواییانەدا بەغدا میوانداری کرد”

پێشتر له ڕۆژی ڕابردوو نێردراوی ڕوسیا تودەی له عێراق ڕایگه یاند که خالید كورى سەلمان عه‌بدولعه‌زیز جێگری وه‌زیری به‌رگری سعودییه به‌سەردانێکی ڕه‌سمی گه‌یشته به‌غدا.

س: arabic.rt

Back to top button