له‌ عێراق کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کرایە ئامانج

 

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە نێوان پارێزگاکانی دیوانییە (باشوور) و بابل (ناوەڕاستی) عێراق تەقییەوە.

 

له‌وبارەیەوە میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییه‌وه‌ گواستوویانه‌تەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە نێوان پارێزگاکانی دیوانییە و بابل بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

 

بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەیی نەبووە. تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.به‌ڵام ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆره‌ ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

Back to top button