“ناتۆ مەشق بە پێشمەرگەی رۆژ دەكات”

خواكوڕك

دوای ئەوەی گەڕانەوەی پێشمەرگەكانی رۆژئاوا بووەتە مژاری گفتوگۆكانی وڵاتانی جیهان, وا بڕیارە ئەم هێزە بگەڕێتەوە رۆژئاواو ناتۆ مەشقیان پێ دەكات, ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا دەڵێت:” ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا زیاتر دەبێت،. گەڕانەوەی ئەو هێزە بە واتای مانەوەی ڕۆژئاوایە و، بە نەگەڕانەوەیشی ڕۆژئاوای كوردستان بەرەونەمان دەچێت.
د. كاوە ئازیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا رایگەیاند:” پیچشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان وەك هێزێكی باوەڕ پێكراو ناسراوە لە سەر ئاستی ناوەخۆ رۆژ بە رۆژ هاوڵاتیان پەیوەندی بەر ریزەكانمان دەكەن وە لە سەرە ئاستی جیهانیش وا بڕیارە ناتۆ مەشق بە پێشمەرگەكانمان بكەن‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ددانی پێدا ناون.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا گوتیشی: ” پێشمەرگانمان خەڵگی رۆژ ئاوان ‌و بۆ  رۆژئاوا دروستكراون, بۆیە لە ئێستادا هەوڵ هەیە ئەو هێزە بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا، هەروەها گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ ئاوا لەسەر داوای ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت”
شایەنی گوتنە, هێزی رۆژ لە سەرەتای پەڵامارەكانی داعش بۆ رۆژئاوای كوردستان, لە باشوری كوردستان مەشقیان پێكرا, بەڵام بە هۆی تاكڕەوی پەیەدە رێگری لە گەڕانەوەی ئەم هێزە كراوە بۆ رۆژئاویی كوردستان.

Back to top button