فەزاحەتێکی گەورەی یەکێتی ئاشکرابوو : مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار لە داهاتی مەرزەکانی سلێمانی بۆ چەند دەسەڵاتدارێکی نێو یەکێتی دەڕوات
له ماوهی ڕابردوودا بهشێك لهو تاوانانهی له سلێمانی ئهنجام دراون، بهشێوهیهكی راستهوخۆ دهستی لاهوور جهنگی و پوڵاد جەنگی سهردهستی خیانهتكارانی تێدا بووه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، مانگانە زیاتر لە 30,000,000 سی ملیۆن دولار لە داهاتی سنوورەکانی سلێمانی بۆ چەند کەسێکی دەسترۆیشتوو لە سەرکردایەتیی یەکێتی دەڕوات و ناگەرێتەوە بۆ خەزێنەی حکوومەت.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە بەم هۆیەوە ئامادە نین ڕێگە بە چاکسازیی حکوومەت لە خاڵە سنوورییەکان بدەن.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە کە هەر ئەم کەسانە حکوومەت تاوانبار دەکەن گوایە پارەی پێویست بۆ پرۆژەکانی سلێمانی تەرخان ناکات. گوتیشی: ئەگەر ئەو پارە دزراوە بگەڕێتەوە بۆ داهاتی گشتی، بێگومان لە پرۆژەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی درکاند:لە سەرەتای 2020ەوە تا ئێستا زیاتر لە 500,000,000 پێنج سەد ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەو بەرپرسانەوە بردراوە و نەگەراوەتەوە داهاتی گشتی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە داعش خەریکی خۆرێکخستنەوە و پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگەیە، کەچی کوڕەکانی جەنگی خەریکی گەندەڵی و بەدناوکردنی هەرێمی کوردستانن.