سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ یونس رۆژبه‌یانی ده‌كات

له‌په‌يامێكدا سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ یونس رۆژبه‌یانی ده‌كات و ده‌لێ : سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێز یونس رۆژبه‌یانی ده‌كات :

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك یونس رۆژبه‌یانی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌ تاریق رۆژبه‌یانی براتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
١١ـی ئاياری ٢٠٢١
Back to top button