سهرۆكى ههرێمى كوردستان داوا لە ئیسرائیل و فەلەستین دەكات ڕێككەوتنی ئاشتی بكەن
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پەیامێكى بڵاوكردهوه و ، تێیدا داوا دەكات هەردوولا بگەنە چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ ناكۆكییەكانیان.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە تويتێكدا لەپهيجى تايبهتى خۆى له تویتەر نووسيوويهتى،” نیگەرانین لە زیادبوونی كردەوە توندوتیژییەكان لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی كەسانی سڤیل، لەناویشیاندا منداڵان، هەروەها بەئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەكان.
ههروهها سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت،” داوا لە هەردوولا دەكەین، ددان بەخۆیاندا بگرن و بگەنە ڕێككەوتنێكی ئاشتییانە بۆ ڕاگرتنی پێكدادانەكانی ئێستە.
We are very concerned about the recent violence between Israelis and Palestinians that claimed the lives of civilians, including children, and targeted holy sites. We call for restraint and a peaceful solution for the current unrest.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 12, 2021