هێزەكانی بەریتانیا لە شەڕی ئازادكردنەوەی موسڵدا بەشداردەبن

خواكوڕك
دوای دەستپێكردنەوەی قۆناخی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنی موسڵ, كە دوو رۆژ بەر لە ئێستادا دەستی پێكردەوە هێزەكانی عێراق بە هاوكاری هاوپەیمانان دژ بە داعش چەند ناوچەیەكی موسڵیان كۆنترۆَلكردۆتەوە میدیاكانی بەریتانیا رایانگەیاند كە هێزەكانی وڵاتەكەیان لە ئۆپراسیۆنەكە بەشدارن.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە، هێزە تایبەتییەكانی بەریتانیا لە عێراق، هاوشانی هێزە تایبەتییەكانی ئەمەریكا، لە ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵدا بەشدارییان كردووە و هاوكاری پێشكەش بە هێزەكانی سوپای عێراق دەكەن, لە ئێستادا لە قولای ئۆپراسیۆنەكانەوە هاوكاری پێشكەش بە هێ.ە شەڕكەرەكانی عێراق دەكەن.

ئەم میدیایەی بەریتانیان لە سەرچاوەیەكی سەربازی وڵاتەكەی هەواڵەكەی گواستۆتەوەو دەلێت:” ئەركی سەرەكیی ئەو هێزانە مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی سوپای عێراق بووە، بەڵام ئێستا بە هاوكاریی هێزی كۆماندۆی ئەمەریكا لە بەری ڕۆژئاوای شەڕی مووسڵدا بەشدارییان كردووە.

Back to top button