سەرۆک بارزانی لە یادی چل و حەوت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم: لەپێناو گەلەكەیدا لەیلا قاسم مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد و خۆى نهچهماند
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی چل و حەوتەمین ساڵەی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بلاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لەیلا قاسم سیمبوڵی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند.
لە یادی چل و حەفت ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
Today marks the 47th anniversary of the execution of Leyla Qasim, a symbol of resilience for all Kurdish women. Ms. Qasim, for the pursuit of her nation, chose death over bowing down to the oppressor. May peace be upon the soul of Ms. Qasim and all the martyrs of liberty. pic.twitter.com/EL0rUpOHR6
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) May 12, 2021