نێچيرڤان بارزانى: پێويسته له هه‌ماهه‌نگى نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پەلە بکرێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى تيرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى شارۆچكه‌ى كفرى كه بووه هۆى شه‌هيدبوونى پێشمه‌رگه‌يه‌ك بڵاو كرده‌وه و رايگه‌ياند، به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆیستانی داعش له سنووری كفری كرد و داوای به‌په‌له هاوئاهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی له‌و ناوچانه كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تويتێكدا له په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی،” به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆیستانی داعش له سنووری كفری ده‌كه‌م
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له تويته‌كه‌يدا نووسيويه‌تى:” سه‌ره‌خۆشی له خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌كه‌م كه شه‌هید بوو، “هاوخه‌میانم”.
نێچیرڤان بارزانی، ده‌شڵێت، جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه”.
به توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنووری کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم. جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 12, 2021