پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تیده‌كه‌م.

پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.

لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنیناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

مسعود بارزانی

٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٢ـی کۆچی

١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ـی زایینی

Back to top button