نوجەباو حەماس لە عێراق كۆبونەوە

 

ئەکرەم کەعبی، سکرتێری گشتی بزوتنەوەی “نوجەبا” لە عێراق ڕایگەیاند، کە عێراق پاڵپشتی دەبێت بۆ قوڵایی خاکی داگیرکراوی فەلەستین، هاوکات ئامادەیی هاوکاری بۆ فەلەستینییەکان ڕاگەیاند

لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتی حەماس ئیسماعیل هانییە و ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی زیاد ئەلنەخالە وتی:”گەلی عێراق هەمیشە لە لایەن گەلی ستەملێکراوی فەلەستینەوە ڕادەوەستن و پشتگیری هەوڵەکانی خۆیان دەکەن بۆ ڕزگاربوون لەو ڕژێمە زایۆنیە دڕندەیە،ھاوكات وتی من بە شەخسی ئارەزووی شەڕی دوژمنم هەیە لەسەر خاکی پیرۆزی فەلەستین”

وتیشی:”بەرخۆدانی چەکداری تاکە رێگایە بۆ ئازادکردنی قودس و ئازادکردنی تەواوی خاکی فەلەستین، لەو باوەڕەداین کە بەرخۆدان نزیکە لە کاتژمێری ڕزگارکردنی”

Back to top button