په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی هاووڵاتیه‌ك ده‌كوژێت و ته‌رمه‌كه‌شی ده‌سوتێنێت
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌زگای میدیای خواكوڕك چه‌ند دۆسیه‌كی ئاشكرا كرد كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به تایبه‌ته لاهور جه‌نگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی له سنوری سلێمانی ده‌ست له كارووباری دادگاكان وه‌رده‌دات به پێی به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی به ناوی مه‌لا ستار تۆمه‌تباره به كوشتنی كه‌سێك به‌ڵام لاهور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكۆتبه‌ر رێگا نادات ئه‌و په‌رله‌مانتاره بچێته به‌رده‌م دادگا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك و به پێی ئه‌و نووسراوه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سنوری گه‌رمیان تۆمه‌تباره به كوشتنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی گه‌رمیان سه‌ره رای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تاوانه‌كه‌ی به‌ڵام له لایه‌ن لاهور جه‌نگی رێگا نادرێت بچێته به‌رده‌م دادگا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند هاووڕێ مه‌لا ستار یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ئاسایشی كفری به ئه‌نقه‌ست كوشتووه‌و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی سوتاندووه و چەندان بەڵگەشی لە دژ هەیە، بەڵام نەك دەستگیر ناكرێت، بگرە هەر رۆژەی بە هۆكارێك موزایەدەش بەسەر خەڵكی كوردستانەوە دەكات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاره‌كان ئاشكراشی كرد كه ئه كه‌سه‌ی كه له لایه‌ن هاوڕێ مه‌لا ستاره‌وه كوژڕاوه ناوی (یادگار نەجمەدین محێدین)ە و لە بنەماڵەكەیاندا ١٥ كەسیان لێ ئەنفال كراوە و دوو ئەندامی بنەماڵەكەشی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات كه تاوانەكە لە شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی مانگی شوباتی ٢٠١٢ ئەنجام دراوە، چەندان بەڵگە لەسەر ئەوە هەیە كە هەریەك لە (هاوڕێ بنا محەمەد ساڵح – هاوڕێ مەلا ستار) و (عەتا بنا محەمەد ساڵح)ی برای تاوانەكەیان ئەنجام داوە و لەمبارەیەشەوە (محەمەد هیجران محەمەد ساڵح) كە ئامۆزای خۆیانە، لە بەردەم دادوەردا شایەدی لە دژیان داوە. تەنانەت لە شوێنی دۆزینەوەی تەرمی تاوانلێكراوەكەشدا پەڵەی خوێنی هاوڕێ مەلا ستار و براكەی دۆزراوەتەوە.