پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاری و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم رۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.