نورى حه‌مه‌ عه‌لى : بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی خوێنی شەھیدە قارەمانەکان دەکەینەوە.

لە ميحوه‌رى كه‌ركووكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ شوێنی ھێرشەکەی ١ی ئادار یادی ھەرسێ شەھیدی دەستی تیرۆرستانى داعش كرايه‌وه‌.

نورى حه‌مه‌ عه‌لى، به‌رپرسى ميحوه‌رى كه‌ركووكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند :” ئەمڕۆ لە پێش نانی جەژن بە یاوەری د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شوێنی ھێرشەکەی ١ی ئادار یادی ھەرسێ شەھیدی دەستی تیرۆرمان کردەوە.”
به‌رپرسى ميحوه‌رى كه‌ركووكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ گوتيى :”ھەر لەم جەژنی ڕەمەزانە پیرۆزەدا ڕێز بۆ شەھیدە گیان فیداکانمان دەنێرین سڵاوێکی گەرم بۆ خانەوادەی شەھیدە سەربەرزەکانمان، بەڵێنمان بە خودا و کوردستان داوە ھەتا کۆتا ڕۆژی ژینمان لەسەر ڕێبازی پاکی کوردایەتی بەردەوان بین و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی خوێنی شەھیدە قارەمانەکان دەکەینەوە.”
Back to top button