شەر لەنێوان ئێران و توركیا دەستی پێكرد

خواكوڕك

پاش ئەوەی بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاندبوو، ئێران بەرامبەر هەڵوێستەکانی تورکیا تا سنورێکی دیاری کراو بێدەنگ دەبێت و بێدەنگیەش بەردەوام نابێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە توركیا وەڵامی بەهرام قاسمی دایەوە، رایگەیاند كە ئێران سەرچاوەی هەموو كێشەكانە ناوچەكەیە و داڵدەی تەواوی تیرۆرستانی وڵاتانی ناوچەكە دەدا”.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حسەین موفتی ئۆغلۆ هۆکاری شەڕو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە دەخاتە ئەستۆی ئێران،هاوکات ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکات بە واڵا کردنی سنورەکانی بۆ تیرۆریستانی وڵاتانی دیکە،ئەم وتانەی ئۆغلۆ لە وەڵامی هاوتا ئێرانیەکەی (بەهرام قاسمی ) هات کاتێک ئەوەی خستبویه ڕوو ئێران بەرامبەر هەڵوێستەکانی تورکیا تا سنورێکی دیاری کراو بێدەنگ دەبێت و بێدەنگیەش بەردەوام نابێت.
هەر تایبەت بە پرسی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە ئۆغڵۆ ئەوەی خستە ڕوو کە هەڵسوکەوتی ئێرانیەکان پێچەوانەی بنەمای یاسا نێودەوڵەتیەکان و پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەو دەبێت ئێران لەو ڕووەوە بە حۆدا بچێتەوە.

 

س: ئەلعەرەبیە

Back to top button