بنیامین ناتانیاهۆ : تۆڵە لە حەماس دەکەینەوە

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی و رایگەیاند، پێویستە بەپەیڕەوكردنی رێكارەكان خۆیان لە هێرشە مووشەكییەكان بپارێزن.

گوتیشی، رێگە نادرێت بە هیچ هاوڵاتییەكی فەڵەستنی بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ موسڵمانانی ناو وڵاتی ئیسرائیل بكات.

هەروەها سەبارەت بە مووشەكبارانكردنی شارەكانی ئیسرائیل لە لایەن گرووپە چەكدارەكانی كەرتی غەزەوە، بنیامین ناتانیاهۆ تەئكیدیكردەوە، بە شێوەیەكی زۆر توند وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە و تۆڵە لە حەماس دەکەینەوە.

Back to top button