شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌رمینیا ده‌كات

شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆك وەزیرانی كوردستان سەردانی ئەرمینیا دەكەن.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست دەزگایی میدیایی خواکوڕك كه‌وتووه‌: ئه‌مرۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وەزیران و دارا رەشید وەزیری پلاندانان و د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سه‌ردانی ووڵاتی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن و لەگەڵ به‌رپرسانی باڵای ئەرمینیا كۆده‌بنه‌وه‌.

خواکوڕک زانیوویەتی، سەردانەكە سێ‌ رۆژ دەبێت و زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرمینیا ئەنجام دەدرێن.

 

 

Back to top button