پارێزگاری ههولێر لهسهر ئهو خێزانهى له توركیا هێرشیان كرايه سهر:قبووڵمان نییە لە هیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرامبەر بكرێ
نووسینگەی پارێزگاری ههولێر ڕوونكردنهوهیهكی لهبارهى ئهو خێزانه كوردهى كه له شارى مێرسينى باكوورى كوردستان، لهلایهن گرووپێكهوه هێرش كرايه سهريان و دوو له ئهندامانی خێزانهكه بریندار كران بڵاو كردهوه و، دهلێ : لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵ دەبين بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان .
دهقى ڕوونکردنەوەى پارێزگای هەولێرە:.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک، كه تێیدا خێزانێکی شاری هەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەوڵاتی تورکیا و لە نێوان هەردوو شاری (مێرسین و ئەدەنا) بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هێرشیان دەکرێتە سەر و لێیان دەدرێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بەو خێزانە و کەس و کاریانکرد و دڵنیای کردنەوە کە لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵ دەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان و ڕای گەیاند: “ئێوە کەس و کاری ئێمەن و لهههر شوێن و جێگهیهك بێت کردەوەی لەم جۆرە بەرامبەر بە هاوشاریانی خۆمان قبووڵ ناکەین و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین”، پاشان لەبارەی ئەو کەیسەوە بەڕێز پارێزگاری ههولێر، پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد و داوای لێکردن:-
یەکەم/ داوا دەکەین لەزووترین کاتدا پهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێتهوه و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلا بکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگهیهندرێن.
دووەم/ داو لەکونسوڵخانەی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بەفەرمی بۆ ڕای گشتی ڕوونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لەوڵاتەکەیان ڕوون بکاتەوە.
سێیەم/ وەک پارێزگای هەولێر، بە هەموو شێوەیەک کاری لەم جۆرە لەژێر هەر پاساو و بڕوبیانوویەک بێت لەلای ئێمە قبووڵکراو نییە و کارێکی نادروستە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین، قبووڵیشمان نییە لە هیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرامبەر ئەنجام بدرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.14