له ڕێی كونسوڵی فه‌ڵه‌ستینه‌وه په‌یامی “سه‌رۆك بارزانی” گه‌یاندرایه سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین

په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانی له ڕێی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له هه‌ولێره‌وه گه‌یێندرايه سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 14/5/2021، ڕای گه‌یاندووه:” بە مەبەستی گەیاندنی پەیامێکی سەرۆک بارزانی بە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین، سەردانی کونسوڵخانەی فه‌ڵەستینمان لە شاری ھەولێر کرد و لەگەل بەڕێز نەزمی حەزوری کونسولی فەلەستین کۆبوومەوە.