په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر خێزانێكى كورد له توركيا: ئەو دەستدرێژییە مایە قبوول کردن نیە
لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان هه‌ڵوێستى خۆيان راگه‌ياند له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و خێزانه كورده‌ى، كه بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان چووبوونه توركیا،ده‌لێ: ئەو دەستدرێژییە مایە قبوول کردن نیەو ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.”
له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ هه‌ينى 14-5-2021،لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌ياند وه‌ك له راگه‌ێنراوه‌كه هاتووه: ئێمە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لە هەمو بەهایەکی مڕۆیی کردییە سەر ماڵباتێکی کورد، کە مەبەستی بەسەر بردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە شاری هەولێرەوە سەردانی شاری مێرسین-ینیان کرد لە تورکیا.
له راگه‌ێندراوه‌كه‌ى لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان هه‌روه‌ها هاتووه:” ئەو دەستدرێژییە مایەی قبوول کردن نیەو ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەر چی زووە تاوانباران بە سێزای خۆیان بگەینن، وە چیتر ڕێگە نەدەن ئەو تاوانە قیزەوەنانە دوبارە ببنەوە.