كاتى ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لايه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فيدڕاڵ راگه‌ێندرا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، دوای جه‌ژن حكوومه‌تی عێراقى فیدڕاڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتى 2021 ى عێراق ڕه‌وانه ده‌كات.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: لیژنه ته‌كنیكییه هاوبه‌شه‌ی كه بۆ به‌داداچوون بۆ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و ئه‌وه‌ی كه له بودجه‌دا هاتووه،
دووبه‌ردانی بۆ شه‌فه‌ق نیوز روونيشى كردۆته‌وه كه دوای پشووی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان، حكوومه‌تی عێراقى فیدڕاڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتى 2021 ڕه‌وانه ده‌كات.
بۆ زانين له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژى 9 ى ئه‌م مانگه گوتى: یه‌كلایكردنه‌وه و ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی كۆتاییدایه.