داوا لە خامنەیی دەکرێت لەسێدارەدان کۆتایی پێ بهێنرێت
خواكوڕك
لە گەڵ بەرپابونی ئینقلابی ئێران و دروست بوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران،ساڵانە سەدان چالاکی سیاسی و کەسایەتی ئاینی سونە مەزهەب لەو وڵاتە لە سێدارە دەدرێن،وێڕای داوای بەردەوام لە ئاستی ناوخۆو دەرەوەدا بۆ کۆتایی هێنان بەو کارە،بەڵام دەوڵەتی ئێران بێ گوێدانە ئەو داوایانە لە سزای لەسێدارەدان بەردەوامە.
لە تازەترین هەڵوێستی ناوخۆیی دژی لەسێدارەدانی پەیڕەوانی سونە مەزهەب، شێخ مەولەوی عەزدولحەمید ئیمام و وتاربێژی بلوجستان نامەیەکی نهێنی ئاڕاستەی خامنەیی دەکات و ترسی خۆی ناشارێتەوە لە زۆری و خێرایی لەسێدارەدانی پەیڕەوانی سونە مەزهەب و داوا دەکات چیتر ڕێگە بەوە نەدرێت.
دەوڵەتی ئیسلامی ئێران دوور لە بنەما ئەخلاقی و ئاینیەکان بە بیانووی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر ساڵانە سەدان کەسایەتی سیاسی وئاینی سونە مەزهەب لە سێدارە دەدات.
س: ئەلعەرەبیە