بهپهله … بەرپرسێكی یەكێتی لە ریزەکانی حزبەکە دەرکرا
تا دێت ململانێ ى نێوخۆى يهكێتى زهقتر دهبێتهوه بههۆكارى بڕیاری تاكڕەوانەی چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و،نەگەڕانەوەیان بۆ ئەو سەركردانەی سەر بە باڵ و گرووپەكانی دیكەی حزبەكەیانن، ههر بەم هۆیەشەوە بەرپرسێكی حزبەكە دەرکرا .
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، مەکتەبی رێکخستنی حزبەكە بە نووسراوێك كە لە ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢١ دەركراوە و ئاراستەی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی كراوە، بڕیار دراوە پشتیوان حەسەن ئەحمەد، كارگێڕی مەڵبەندی سۆرانی حزبەكە لە پۆستەكەی و تەنانەت لە ڕیزەكانی یەكێتیش دەربكرێت.
لەبارەی هۆكاری ئەو بڕیارەش تەنیا نووسراوە بەهۆی ”پابەندنەبوونی بە پەیڕەوی ناوخۆ و پرەنسیپ و بەرنامەی یەكێتی“یە.