پارتی دیموکراتی کوردستان: ژمارەی کورسییەکانمان زیاد دەکات

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ژمارەی کورسییەکانی حیزبەکەی زیاددەکات. 
ئەمڕۆ شەممە، 15ی ئایاری 2021، خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رايگه‌ياند، “پارتی دەیەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ژمارەی کورسییەکانی بپارێزێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین ژمارەی کورسییەکانمان، بۆ نموونە لە نەینەوا، زیاد دەبێت”.
سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانیان لە پارێزگای کەرکووک، خەسرەو گۆران بۆ تۆڕی میدیایی رووداو راشيگه‌ياندووه‌، ” لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ژمارەی کورسییەکانی کورد بە گشتی لە پارێزگای کەرکووک لەنێوان 6 بۆ 8 کورسی دەمێننەوە و وەکو پارتی دیموکراتی کوردستانیش چاومان لەوەیە کورسی ببەینەوە”.
Back to top button