بەغدا.. هێزە ئەمنییەکان گۆڕەپانی تەحریریان بە رووی خۆپیشاندەران داخست کە بەنیازن خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە فەڵەستین بکەن
ئەمڕۆ شەممە، لایەنگرانی هێزە سیاسییە شیعییەکانی عێراق پێشوەختە هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا راخست بە مەبەستی خستنە ژێرپێ وەک ناڕەزایی لە دژی سیاسەتی ئەو دوو وڵاتە لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکەیان.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکانی عێراق رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکان رێگە سەرەکییەکانی کە دەڕۆنەوە سەر گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانەکەیان لە ناوەندی بەغدا بە رووی خۆپیشاندەران داخست بە مەبەستی رێگەگرتن لە خۆپیشاندەران بۆ گەیشتن بەو گۆڕەپانە و ئەنجامدانی خۆپیشاندان وەک پاڵپشتییەک لە فەڵەستینییەکان.