لە بەغداد خۆپێشاندان ئەنجام درا

رۆژی شەممە پەیامنێری ڕوسیا تودەی لە عێراق گوتی: هەزاران کەس لەسەر بانگهێشتی موقتەدا سەدری ڕێبەری سەدر لە مەیدانی تەحریری ناوەندی بەغدا کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی “هێرشەکانی ئیسرائیل” بۆ سەر غەزە.”

پەیامنێری ئاڕ تی، گوتیشی:”هەزاران کەس لە مەیدانی تەحریر لە ناوەندی پایتەختی عێراق کۆبوونەوە، چەند دروشمێک کە ئیدانەی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دەکرد، وئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سوتاند.”

هەروەها گوتی:”خۆپێشاندەرانیش وێنەی موقتەدا سەدری ڕێبەری سەدر و هاودەنگییان لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی دژی ئیسرائیل بەرزکردووەتەوعە.”

 

س: ئاڕ تی عەرەبی

Back to top button